بێرناردۆ: رۆناڵدۆ پاڵنەرێکی بەهێزمانە لە مۆندیال

PM:08:30:09/09/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێرناردۆ دوپاتیکردەوە رۆناڵدۆ پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ هەڵبژاردەکەیان تا بتوانن ببنە پاڵەوانی مۆندیال.

بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە ئێستادا هەڵبژاردەکەیان یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و سەرجەم هەڵبژاردەکانی تریش لێیان دەترسن.

بێرناردۆ دەڵێت، هەڵبژاردەکەمان خاوەنی ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێیە کە ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و بووەتە هۆکاری ئەوەی کە پاڵنەرێکی بەهێز بیت لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2026.

دەشڵێت، کریستیانۆ وزە و سۆز و بەپەرۆشیمان پێدەبەخشێت تا زیاتر بەرەوپێش بچین سەرەڕای ئەوەی تەمەنی زۆریش بووە، ئەو یاریزانێکە کە هێشتا هەوڵی بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر دەدات.

ئاماژەی بەوەشدا، نازناوی مۆندیال تاکە پاڵەوانێتییە کە رۆناڵدۆ بەدەستی نەهێناوە بەڵام ئێستا باشترین رێگای لەبەردەمدایە بۆ کۆتاییهێنان بە کاروانە وەرزشیەکەی ئەویش بە بردنەوەی نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە.