PM:10:21:09/09/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک کۆبونەوەی لەگەڵ ستافی یاریدەدەری
ئەنجامداوە لەپێناو پاراستنی هاوسەنگی نێوانیان.
هانسی فلیکی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی
بەرشەلۆنە ساڵانە لە کاتی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی یان وەرزی نوێدا کۆبونەوەیەکی
گەورە لەگەڵ سەرجەم ستافی یاریدەدەرەکانی لە کارەکەیدا ئەنجامدەدات.
ئامانجی راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەوەیە کە
هاوسەنگی لە نێوان خۆی و سەرجەم ستافەکەدا بپارێزێت و پەیوەندیەکەی نێوانیان بە
بەهێزی بهێڵێتەوە تا بتوانن پێکەوە کارەکان ئەنجامبدەن.
کۆبونەوەکە لە چێشتخانەیەک بەڕێوەچووە لە
شاری بەرشەلۆنە بە بێ ئەوەی باسی کاری راهێنەرایەتی و تۆپی پێی تیا بکەن بەڵکو
تەنها کات بەسەربردنێکی هاوڕێیانە بووە.
دەشڵێت، لە ئێستادا فلیک کار لەسەر ئەوە
دەکات کە ژووری جلگۆڕینی یانەکەی بەهێزتر بکات تا بتوانن هاوشێوەی وەرزی رابردوو
ئەنجامی نایاب بەدەستبهێنن و هیچ کێشەیەک لە نێوان یاریزانەکاندا روونەدات.
یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا
تا ئێستا سێ یاریی ئەنجامداوە، بردنەوەی بەسەر ریاڵ مایۆرکا و لیڤانتی
بەدەستهێناوە و بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆش یەکسانبووە.