PM:09:09:06/09/2025
408 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن
بە مۆندیال هەڵبژاردەی پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ گۆڵبارانی ئەرمینیای کرد.
لە یارییەکەی پاڵاوتنەکانی
گەیشتن بە مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی شەشەم، هەڵبژاردەی پورتوگال بووە میوانی
ئەرمینیا.
تایمی یەکەم، لە سەرەتاوە
یاریزانانی مارتینێز، بە بەهێزی دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 10 و 21 و 32 سێ گۆڵیان
لە رێگای فیلیکس و رۆناڵدۆ و کانسێلۆ تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو سێ گۆڵە کۆتایی
هات.
لە تایمی دووەم، پورتوگال
لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبوو، لە خولەکەکانی 46 و 61 رۆنالدۆ و فیلێکس واژۆیان
لەسەر گۆڵی چوارەم و پێنجەمی هەڵبژاردە و دووەمی خۆیان کرد، تا کۆتاییش هەڵبژاردەی خاوەن
ماڵ هیچ تۆپێکی کاریگەری بۆسەر گۆڵی کۆستا نەبوو.
سەرەنجام یارییەکە بە پێنج
گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی پورتوگال کۆتایی هات، بەم ئەنجامە هەڵبژاردەکەی
کریستیانۆ رۆنالدۆ یەکەم سێ خاڵی کۆکردەوە.