پاڵاوتنی مۆندیال.، کرواتیا و ئیتاڵیا و دانیمارک و سکۆتلەندا بردیانەوە

PM:11:46:08/09/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی مۆندیال کرواتیا و ئیتاڵیا و دانیمارک و سکۆتلەندا بردنەوەیان بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی کرواتیا میوانداری مۆنتینیگرۆی کرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە، یاریزانانی کرواتیا بە ئاستێکی بەرزەوە بینران و سەرەنجام بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەیان بردەوە، گۆڵەکانیش باکیچ و کراماریچ و ئێدڤین بە هەڵە لە خۆیان و پیریسیچ تۆماریانکرد.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی دانیمارک رووبەڕووی یۆنان بووەوە و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا، بیلا روسیا بە سکۆتلەندا دۆڕا و ئیتاڵیاش سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
خ . ک