ئەنچیلۆتی باسی رۆدریگۆ دەکات

PM:12:58:09/09/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند کاتێک لیستی یاریزانەکان دیاریی دەکات هەڵسەنگاندن بۆ 70ناو دەکات هەربۆیە ناتوانێت سەرجەمیان بانگێشت بکات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی پێش ڕووبەڕوونەوەی بۆلیڤیا وتی هەرگیز پێشووتر گەشتی ئەو وڵاتەم نەکردووە و لەو یاریگا قورسە سەرپەرشتی هیچ یارییەکم نەکردووە، هەربۆیە ئەزمونێکی جیاواز دەبێت بۆمن.

وتیشی هیچ یاریزانێکی نییە کە هەمان تایبەت مەندی کاسمێرۆی تێدابێت راستە پاکێتا و برۆنۆ گیمارێش دەتوانێت لەو پێگەیە یاریی بکەن بەڵام هەرگیز وەک کارلۆس کاسمیرۆ نابن.

راهێنەرەکە جەختی لەوەشکردەوە کە کاتێک بیر لە بانگێشت کردنی یاریزانەکانی دەکاتەوە لیستێکی 70 ناوی ئامادەکردووە، هەربۆیە ناتوانێت سەرجەمیان بانگێشت بکات.

ئەنچیلۆتی ئەوەی ئاشکراکرد کە باش رۆدریگۆ گۆوس دەناسێت و دڵناییە لەوەی دەتوانێت لە داهاتوودا سودی باش بە هەڵبژاردەکەی ببەخشێت.

لە کۆتاییدا کارلۆ ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەکرد کە لەم یارییەدا گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا ئەنجام دەدات و ئەو یاریزانانەی پێویستیان بە پشووە لەسەرەتاوە بەشداری ناکەن.