PM:07:58:09/09/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس لە پشووەکەیدا سەرقاڵی نمایشکردنی یەکێک لە ئوتومبێلەکانی بووە کە نرخەکەی 340 هەزار دۆلارە.
ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەرازیل نەکرا، سەرقاڵی ئامادەکاری بووە لە یانەکەی و جگە لەوەش چەند رۆژێک پشووی وەرگرتووە.
ئەستێرە بەرازیلیەکە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ساتێکی تایبەتی لەگەڵ هاندەرانیدا بەسەر برد بە شێوەیەک کە یەکێک لە ئوتومبێلە تایبەتەکانی خۆی تیادا نمایشکرد.
ئوتومبێلە تایبەتەکەی ڤینیسیۆس لە جۆری مێرسیدێس مایباخی ئیدیشن ئێس 680یە و تایبەتمەندی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشی هەیە، جگە لەوەش نرخەکەی 340 هەزار دۆلارە.
بەشێکیتر لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەو ئوتومبێلەی ڤینیسیۆس ئەوەیە کابینەی فراوانی تیادایە کە بە چەرمی وردی ناپا رووپۆش کراوە و لە بەشی ناوەوەش گەرمکەرەوە و ساردکەرەوەی تیادایە، جگە لەوەش سیستمێکی کۆنترۆڵ کردنی کەش و هەوای تایدایە تا سەرنشینەکان ئاسودە بن تیایدا.
خ . ک