PM:12:27:09/09/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی نۆتینگهام فۆرێست دوورخستنەوەی نۆنۆ سانتۆی لە
ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان راگەیاند.
یانەی نۆتینگهام لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا
بڵاویانکردەوە کە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی یانەکەیان بڕیاریانداوە نۆنۆ
سانتۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان دوربخەنەوە.
هەر لە راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە یانە ئینگلیزییەکە
سوپاسی ئەو راهێنەرە دەکات و بەتایبەت بۆ بەدەست هێنانی ئەو دەستکەوتە باشەی وەرزی
رابردوو بۆ نۆتینگهامی بەدەست هێنا.
لەلایەکیترەوە رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە هۆکاری
سەرەکی ئەم بڕیارەی نۆتینگهام فۆرێست دەگەرێتەوە بۆ بوونی کێشە لە نێوان نونۆ
سانتۆ و ئیڤانجیلۆس ماریناکیسی خاوەنی یانەکە.
نۆتینگهام
فۆرێست لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا لە پلەی 10یەم دایە و سێ یاریی ئەنجامداوە و
خاوەنی بردنەوەیەک و یەکسانبوونێک و شکستێکە و چوار خاڵی کۆکردووەتەوە.