AM:11:54:09/09/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گاتۆزۆ ئاماژەی بەوەکرد گۆڵی زۆر ئاسانیان لێ
تۆماردەکرێت و پێویستە لە یارییەکانی داهاتوو ئەم کێشە چارەسەر بکەن.
جینارۆ گاتۆزۆ پاش بردنەوەیان لە ئیسرائیل وتی ئەم
یارییە سەرسورهێنەرترین یارییم بووە وەک راهێنەر بەشداریم تێداکردبێت.
وتیشی ئەوەی گرنگبوو پاش تۆمارکردنی هەر گۆڵێک لێمان
بەزووی دەمانتوانی ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی خۆمان راست بکەینەوە.
گاتۆزۆ جەختی لەوەشکردەوە کە گۆڵی زۆر ئاسانیان لێ
تۆمارکراوە و پێویستە هەوڵ بدەن لە یارییەکانی داهاتوو ئەم کیشەیە چارەسەربکەن.
سەبارەت بە ئاستی ساندرۆ تونالی ئاماژەی بەوەکرد کە
نایەوێت لەسەر ئاستی تاک یاریزانێک قسە بکات، بەڵام کارەکانی تونالی لەناو یاریگا
بەڵگەیە لەسەر ئاستە باشەکەی.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە هەموو هەوڵێک دەدەن لەو
چوار یارییەی ماوییانە بردنەوە بەدەست بهێنن و راستەوخۆ بگەنە جامی جیهانی ساڵی
داهاتوو.