زیدان دەبێتە راهێنەری کوێ؟

AM:11:08:09/09/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان چاوەڕوانی وازهێنانی دیشامپ دەکات بۆئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی فەرەنسا بگرێتە ئەستۆ.

پاش ئەوەی زەینەدین زیدان لەساڵی 2021 وازهێنانی لە ئەرکی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید راگەیاند لەوکاتەوە ئۆفەری چەندین یانەی رەتکردووەتەوە.

پێگەی فوت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە کە زیدان ئەم چەند ساڵە تەنها چاوەروانی هەڵبژاردەی فەرەنسای کردووە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە راهێنەرەکە تەنها چاوەڕوانی وازهێنانی یان دوورخستنەوەی دیدیە دیشامپە بۆئەوەی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی وڵاتەکەی بگرێتە ئەستۆ.

لەلایەکیترەوە پێگەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هیوای زەیندەین زیدان پاش مۆندیالی داهاتووە، چونکە ئەوکاتە بەئەگەرێکی زۆرەوە دیشامپ بڕیاری رۆیشتن دەدات و زیزۆ دەتوانێت ئەو ئامانجەی چەندین ساڵە هەوڵی بۆ دەدا بەدی بهێنێت.

راهێنەرە فەڕەنسییەکە تەنها راهێنەرایەتی ریاڵ مەدریدی کردووە و توانیوێتی سێ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و دوو خولی ئیسپانیاش بۆ مێرێنگی بباتەوە.