کۆناتێ سێ ئۆفەری لیڤەرپوڵی لە پێناو چی رەتکردووەتەوە؟

AM:10:20:09/09/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆناتێ سێ ئۆفەری لیڤەرپوڵی بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و چاوەڕوانی ریاڵ مەدرید دەکات.

پاش ئەوەی گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت بەرپرسانی ئەو یانەیە هەموو هەوڵێکانداوە بۆئەوەی ماوەکەی درێژ بکەنەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە کە ئەو بەرگریکارە سێ جار ئۆفەری فەرمی ریزدی سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی یانەکەی لەلایەن کۆناتییەوە دەگەرێتەوە بۆئەوەی ئەو یاریزانە ئامانجێتی پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات، چونکە پێی وایە لەو یانەیە دەتوانێت دەستکەوتی زیاتر بباتەوە.

لەلایەکیترەوە مێرێنگی بڕیاریانداوە ئیبراهیما کۆناتێ بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام دەیانەوێت چاوەڕوانی کاتی گونجاو بکەن لە پێشکەشکردنی ئۆفەری فەرمی بە یاریزانەکە.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 136 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.