PM:12:28:19/06/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا
جەختی لەوەکردەوە ئاستی یاریزانە نوێیەکانی زۆرباشبووە و وەرزەکەش درێژە دەرفەت
بەهەموو یاریزانەکان دەدرێت.
پیپ گواردیۆلا
پاش بردنەوەیان لە ویداد وتی یارییەکەی ئەمڕۆ ئاسان نەبوو، قورسترین یاریی قۆناغی
کۆمەڵەکانە یەکەم یارییە چونکە ئاڵۆزە و ئاشنای پاڵەوانێتییەکە نین بەباشی.
ڕاهێنەرەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، لە یاری یەکەم هەوڵ دەدەین کێشەکان دەستنیشان بکەین و
لەداهاتوودا سودیان لێوەربگرین بەپێی کات بگەینە لوتکەی ئاستی خۆمان.
سەبارەت بە کارتە سوورەکەی ڕیکۆ لویس وتی: ئەو هیچ
نیازێکی نەبوو ئازاری یاریزانی بەرامبەر بدات، ئەم ڕووداوانە لە تۆپی پێدا
بەبەردەوامی ڕوودەدەن.
گواردیۆلا
جەختی لەوەکردەوە کە رۆدری بە دڵنیاییەوە لە تیپەکەدا گرنگە بەڵام شتەکان وردە وردە
بەرەوپێش دەچن و وەرزەکە زۆر درێژە دەرفەت بەهەموان دەدرێت.
لەکۆتاییدا
راهێنەرە ئیسپانییەکە باسی یاریزانە نوێیەکانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد ڕیندەرز یارییەکی
زۆر باشی کرد، ڕایان شەرقیش باش یاریکرد بەبەروارد بەوەی یەکەم دەرکەوتنی بوو لەگەڵ
سیتی.