AM:11:29:19/06/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی
ئاماژەی بەوەکرد سەرجەم یاریزانەکانی باش دەرکەوتوون و خاوەنی تیپێکی زۆرباشە.
سیمیۆنی ئینزاغی
پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید وتی: یارییەکی باشمان ئەنجامداو ئاستێکی نایابمان
پێشکەشکرد بەرامبەرتیپێکی گەورە، زۆر دڵخۆشم بەو کارەی یاریزانەکان کردیان، داوای
زیاتریشم لێیان نەکرد، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی زیاترم لە داهاتوودا.
سیمۆن ئینزاگی
باسی لە پێکانەکەی ئەلێکساندەر میترۆڤیچی هێرشبەر کرد و وتی: تووشی ئازارێکی کەم
بووە، ئێمەش بارودۆخی هەڵدەسەنگێنین لەداهاتوودا.
لە درێژەی قسەکانیدا
ئاماژەی بەوەکرد ئێمە ئاگاداری گرنگی میترۆڤیچ و کانسێلۆین، بەڵام تەنانەت بەبێ ئەوانیش
دەتوانین یارییەکی باش بکەین و بەردەوام بین لە کارکردن، هەروەها چاومان لە گرێبەستکردنە
لە داهاتوودا بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی تیپەکە.
ئینزاگی لە کۆتایی
لێدوانەکانیدا ستایشی سێرگی میلینکۆڤیچ ساڤیچی سربی کرد و وتی: ساڤیچ یاریزانێکی
نایابە و بە زمانی ئیتاڵی قسە دەکات، ئەمەش پەیوەندی نێوان من و یاریزانەکانی
باشترکردووە چونکە بەردەوام هاوکاریمان دەکات بۆئەوەی رێنمایەکان بەو یاریزانانە
بدەم کەلەزمانم تێناگەن.