ئایا میسی دەچێتە خولی سعودیە؟

AM:10:09:13/05/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودییەکان جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی میسی دەدەن و هیلالیش دەیەوێت بەو یاریزانەوە بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، یانەی هیلالی سعودی چەندین جار هەوڵیدا لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی بەڵام ئەو یاریزانە پەیوەندیکرد بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکییەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، خالید زەهرانی رۆژنامەنووسی سعودی بڵاویکردەوە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودی جارێکیتر گفتوگۆکانیان لەگەڵ یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەستپێدەکەنەوە تا پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی خولی رۆشەنی وڵاتەکەیان بکات.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردووە، تا ئەم ساتەش بەرپرسانی یانەی هیلال خەونیان ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ میسیدا ئیمزابکەن و دەیانەوێت ئەو یاریزانە لە جامی جیهانی یانەکان درێسی یانەکەیان بپۆشێت.

دەشڵێت، جگە لە هیلال بەرپرسانی یانەی ئەهلیش ئامانجیان ئەوەیە لە وەرزی داهاتوودا هێرشبەرێکی باڵی راست بگوازنەوە و یەکێک لە بژاردەکانیشیان ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەیە.

رونیشیکردووەتەوە، گرێبەستی میسی لەگەڵ ئینتەر میامی لە مانگی 12ی ئەمساڵ کۆتاییدێت، بەڵام تا ئێستادا بڕیاری نوێکردنەوەی نەداوە و داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە.

خ . ک