PM:05:54:12/05/2025
464 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلی
دەستنیشانکردنی ئەنچیلۆتی وەک راهێنەری هەڵبژاردەکەیان راگەیاند.
یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لە راگەیاندرواێکی
فەرمیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە وڵاتەکەیان بە خۆشحاڵییەوە پشتڕاستی دەکاتەوە کە
کارلۆ ئەنچیلۆتی دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی سێلیساو.
لەدرێژەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە
بەرازیل ئەنچیلۆتی بە یەکێک لە باشترین راهێنەرەکەیانی مێژووی تۆپی پێ ناو دەبات و
ئەمەش بووەتە هۆکاری دەستنیشانکردنی ئەو راهێنەرە.
بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئایاردا کارلۆ
ئەنچیلۆتی ئیتاڵی دەست بە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات و لەهەمان کاتدا
دەبێتە یەکەم راهێنەری بیانی ئەرکی سەرپەرشتی کردنی سامبا لە ئەستۆ بگرێت.
وابڕیارە کارلۆ ئەنچیلۆتی لە مۆندیالی 2026
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات و ماوەی گرێبەستەکەشی تاوەکوو کۆتایی ئەو
پاڵەوانێتییە دەبێت.
سامبا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی لە
پلەی چوارەمدایە بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ و یەکەم یاری راهێنەرەکەش بەرامبەر ئیکوادۆر
دەبێت لە شەشی مانگی داهاتوو.