AM:09:40:15/04/2025
516 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو دهۆک لە چامپیۆنز لیگی کەنداو دەیەوێت
بە بردنەوە بۆ یەکەمجار نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
ئەمشەو لە یاری کۆتایی چامۆیۆنز لیگی
کەنداو، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆیدا و لە کاتژمێر حەوت میوانداری یانەی قادسیەی کوەیتی
دەکات.
یاری چوونی نێوان ئەم دوو یانەیە بە بێ
گۆڵ کۆتاییهات کە لە کەویت بەڕێوەچوو، لەم یارییەشدا هەر کامیان بتوانێت بردنەوە
بەدەستبهێنێت دەبێتە پاڵەوان.
دهۆک لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگی کەنداو تا
ئێستا نۆ یاری ئەنجامداوە کە چوار بردنەوە و چوار یەکسانبوون و یەک شکستی هەیە و
12 گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵی لێکراوە.
یانە کوردییەکە لەم یارییەدا دەیەوێت بە
پاڵپشتی هاندەران بتوانێت بۆ یەکەمجار نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە بەدەستبهێنێت لە
کاتێکدا تەواوی بلیتی ئەو یارییە فرۆشراوە و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەک هاندەری زۆر
ئامادەییان هەبێت.
خ . ک