PM:11:20:31/03/2025
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەم وەرزە بۆ هالاند کۆتاییهات و چاوەڕێ دەکرێت لە جامی جیهانی یانەکان بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی مانچستەر سیتی لە خولەکی 60ی یاری یانەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا تووشی پێکانهات و بە ناچاری یاریگای جێهێشت.
یانەی مانچستەر سیتی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویان کردەوە، دوای ئەنجامدانی یەکەم پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە کە هالاند تووشی پێکانبووە لە پاژنە پێی چەپیدا.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، هێرشبەرە نەرویجییەکەیان لە ژێر چاودێری بەردەوامی پزیشکی یانەکەیاندا دەبێت و چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
دواتریش رۆژنامەکان دوپاتیانکردەوە کە هالاند لەم وەرزەی پریمەر لیگدا ناتوانێت یاری بکات بەڵام لە جامی جیهانی یانەکان کە لە هاوینی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
خ . ک