PM:11:10:31/03/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم دوپاتیکردەوە متمانەی تەواوی بە خۆی و یاریزانەکانی هەیە و ماگوایەر و یۆرۆش ئامادەن.
رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مانچستەر یونایتد پێش یارییەکەی نۆتینگهام لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، متمانەی تەواوی بە خۆی و یاریزانەکانی هەیە و دڵنیایە لەوەی کە دەتوانن باشتر بن بەتایبەت لە کۆتا دوو مانگی وەرزەکەدا.
ئەمۆریم دەڵێت، نازانم لە چ پلەیەکدا کۆتایی بەم وەرزە دەهێنین بەڵام تاکە بیرکردنەوەمان بردنەوەی یارییەکانە و چاوەڕێی کاری زیاتریش لە یاریزانەکان دەکەم.
دەشڵێت، پێویستە یاریزانەکان ئامادەبن بۆ کێبڕکێ کردن و تایبەتمەندی جیاوازمان هەبێت تا چەند بژاردەیەکمان لەبەردەمدا بێت، سەرنجم لەسەر تیپەکەمە و گرنگی بە یاریزانانی هیچ یانەیەکی تر نادەم.
دوپاتیکردەوە کە نونۆ سانتۆ کاری گەورە لەگەڵ نۆتینگهام ئەنجامدەدات و تووشی سەرسوڕمانی نەکردووە چونکە پێشتریش تواناکانی ئەو راهێنەرەی زانیوە و جێپەنجەی خۆی لە هەموو شوێنێکدا جێهێشتووە.
لە کۆتاییشدا، ئاشکرایکرد کە هەریەکە لە هاری ماگوایەر و لێنی یۆرۆ ئامادەن و دەتوانن بەشداری ئەم یارییە بکەن بەڵام لۆک شاو هێشتا ئامادە نییە.
خ . ک