مارتینێز مەرجی خۆی بۆ وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند

PM:02:36:28/03/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز مەرجی خۆی بۆ وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند و دەڵێت داهاتووم بە مۆندیالەوە پەیوەستە.

ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند بە مەرجێکی دیاریکراو واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت و ماڵئاوای لە پێکهاتەی تانگۆ دەکات.

ئیمیلیانۆ ڕۆڵی سەرەکی بینی لە یارمەتیدانی ئەرجەنتین بۆ بەدەستهێنانی مۆندیالی 2022، هەروەها نازناوی کۆپا ئەمریکا لە ساڵانی 2021 و 2024.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، مارتینێز ڕایگەیاندووە، ئەگەربۆ دووەمجار لەسەریەک ببنە پاڵەوانی جامی جیهانی واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت و ئەوکات شوێن بۆ یاریزانە گەنجەکان دەکاتەوە تاوەکو خۆیان بسەلمێنن.

گۆڵچییە تەمەن 32 ساڵانەکە، 51 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجامداوە و 22 گۆڵی لێ تۆمارکراوە و لە 36 یاریشدا گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتوەتەوە.

ئیمیلیانۆ بۆ چەند یانەیەکی وەک خیتافی لە ئیسپانیا، و ئارسناڵ و ڕیدینگ و وۆڵڤەرهامپتۆن لە ئینگلتەرا یاری کردووە و لە ئێستاشدا پارێزگاری گۆڵی یانەی ئەستۆن ڤێلایە و تا ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە.