گواردیۆلا: شایستەی ئەو بردنەوەیە بووین

AM:10:17:31/03/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە دەستکەوتێکی گەورەیان بەدەستهێناوە و بە دڵنیاییەوە ئامانجیان نازناوەکەیە.

دوای بردنەوەیان لە بۆرنمۆس و گەیشتنیان بە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەن.

گواردیۆلا وتی، یارییەکی نایابیان ئەنجامداوە و بەتەواوی باڵادەست بوون لە یاریگادا، دەستکەوتێکی گەورە و مێژووییان بەدەستهێناوە ئەویش حەوت جار گەیشتنە بە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە کە لە مێژوودا هیچ یانەیەکی تر نەیتوانی ئەو کارە ئەنجامبدات.

وتیشی، لە تایمی یەکەمدا کەمێک ئارام بووین بەڵام لە تایمی دووەمدا بە باشترین ئاستەوە چووینە یاریگاوە لەبەرئەوە شایستەی ئەو بردنەوە نایابە بووین، بە دڵنیاییشەوە ئامانجمان بەدەستهێنانی ئەم نازناوەیە.

دەشڵێت، نازانین کە پێکانەکەی هالاند چەندە قورسە، پێویستە چاوەڕێ بکەین بزانین پشکنینەکان چۆن دەبێت، نیکۆ ئۆرێلیش لاوێکی بەهرەمەنداە و دەتوانێت لە داهاتوودا سوودی زۆری لێوەربگیرێت.

خ . ک