AM:10:32:28/03/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک ستایشی ئاستی پێدری و گاڤی کرد و
پێشوایە خشتەی یارییەکان لە بەرژەوەندی یانە و یاریزانەکان نییە.
پاش بردنەوەیان لە ئۆساسۆنا، هانسی فلێکی راهێنەری
بەرشەلۆنە رایگەیاند، بارودۆخی یانەکەیان نایابە و یاریزانەکانیان چێژ لە یاریکردن
وەردەگرن، یارینەکردنی رافینیاش بەهۆی ماندووێتی یاریزانەکەوە بووە و لە یاری رۆژی
یەکشەممە بەشدار دەبێت.
باسی لەوەشکرد، یارییەکەیان لە ساتیکی
ناوەختدا بووە، بەهۆی خشتە یارییەکانیانەوە دانی ئۆلمۆ لە دوو هەفتەی داهاتوو لە
چەندین یاری بێبەش دەبێت و نیگەرانن لەو بارەیەوە.
وتیشی: لە لالیگا 10 یاری ماوە و یاری بەرامبەر جیرۆنا کە یاری داهاتوومانە گرنگییەکی
زۆری هەیە، یاریزانەکان ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد، پێویستمان بە پێدری و دانی
و گاڤی و یاریزانەکانی ترە، ئەمڕۆ گاڤی خەیاڵی بوو و یەدەگەکانیش ئاستێکی باشیان پێشکەش
کرد.
باسی لەوەشکرد، بەڕێوەچوونی ئەو هەموو پاڵەوانێتی و یارییانە پێکەوە کارێکی
گونجاو نییە و زیان بە یاریزانەکان دەگەیەنێت، پێویستە بیر لە یاریزانان بکرێتەوە
و تەنها گرنگی بە داهات نەدرێت.
جەختی
لەوەشکردەوە، پێدری باشترین یاریزانە و هەمیشە لە لوتکەی ئامادەبووندایە، چیزنیش
خاوەن کەسایەتییەکی گەورەیە و بوونی لە پێکهاتەکەیاندا نایابە.