PM:08:11:27/03/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لوکاکو رایگەیاند دوای
وازهێنان لە یارییکردن دەیەوێت ببێتە راهێنەر و کوڕەکەی لە خۆی بەهرەمەندترە.
ڕۆمیلۆ لوکاکوی هێرشبەری بەلجیکی و یانەی ناپۆلی لە لێدوانێک بۆ رادیۆی سی ئاڕ سی وتی: دوای وازهێنان لە
یارییکردن دەمەوێت ببم بە راهێنەر من باوەڕم بەم شتە هەیە.
دەشڵێت: دوای
کۆتایی وەرز دەست دەکەم بە خوێندن بۆ مۆڵەتەکانی یوفا ئەی و یوفا بی، هەرچەندە هەندێک گومانم هەیە، بەڵام دواتر
بڕیار دەدەم کە ئایا دەمەوێت بەو شێوەیە بەردەوام بم یان نا.
وتیشی: بڕیاری
گواستنەوەم بۆ
یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بەهۆی خولیای هاندەرانەوە ئاسان بوو، لە کاتی یارییەکاندا کەش و هەوای هاندەران نایاب بوو، لەبەر
ئەوە پرسیارم کرد و ئەوانیش دوپاتیانکردەوە کە هەمیشە بەو شێوەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بێ
گومان کۆنتی ئەو ڕاهێنەرەیە کە باشترین کارم لەگەڵدا کردووە، من ستایلەکەیم لە
چێڵسی و ئینتەرمیلان و ئێستاش لە ناپۆلی ئەزموون کردووە.
روونیشیکردەوە، کوڕەکەی
لە ئەکادیمیای ئەندەرلەخت یاریی دەکات و لە رووی تەکنیکییەوە لەو بەهرەمەندترە،
دەیەوێت وەک هێرشبەر یاریی بکات نەک بەرگری، بەڵام دەستوەردان لە کاری
راهێنەرەکانی ناکات.
بیلال کاکە