PM:06:42:27/03/2025
452 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ ئارەزووی یاریكردن لە جامی جیهانی یانەكان دەكات
و رۆژنامەكانیش دەڵێن دەچێتە ئینتەر میامی.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بەدرێژایی ژیانی وەرزشییان
ركابەرێكی سەرسەختی یەكتر بوون، بەڵام وەرچەرخانێکی سەرسوڕهێنەری ڕووداوەکان دەتوانێت
وابكات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یەکبگرن و هەردووکیان بۆ یانەی ئینتەر میامی یاری بكەن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تۆک سپۆرت، بەو پێیەی گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ
لەگەڵ یانەی نەسر لە هاویندا کۆتایی دێت، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو ئەستێرە پورتوگالییە
گرێبەستێکی کورتخایەن واژۆ بکات و ڕوو لە ئینتەر میامی بکات بۆ ئەوەی بەشداری لە
جامی جیهانی یانەکان بکات کە لە کۆتایی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات.
هەرچەندە چاوەڕوانی ئەوە هەیە كریستیانۆ گرێبەستێکی نوێ
لەگەڵ یانەی نەسر واژۆ بکات، بەڵام سیناریۆیەک هەیە کە سەرەتا گرێبەستێکی کورتخایەن
لەگەڵ یەکێک لە یانەکانی جامی جیهانی یانەکان واژۆ دەکات و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ یانەی
نەسر.
جامی جیهانی یانەکان لە 15ی حوزەیران تا 13ی تەمموز بەردەوام
دەبێت و ئینتەر میامی یەكێكە لە یانە سەركەوتووەكان بۆ پاڵەوانێتییەکە.
ڕۆناڵدۆ و مێسی 37 جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە لەگەڵ
تیپە جیاوازەکان لەسەر ئاستی هەڵبژاردە و یانەکان، هەردووکیان لەو ژمارە یارییەدا
توانیویانە 23 گۆڵ تۆمار بکەن.