زیرەكی دەستكرد یاریزانانی بەرشەلۆنە لە باشترینەكان لەبیردەكات

PM:05:17:27/03/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیرەكی دەستكرد باشترینەكانی سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2025ی لا لیگای بڵاوكردەوە و یاریزانی بەرشەلۆنەی تێدا نییە.

ساڵی 2025 ساڵێکی باش بوو بۆ بەرشەلۆنە؛ تیپەکەی هانسی فلیک پلەی یەکەمی لالیگای گرتووە و یاریزانەكانیش لە پێگە جیاوازكان ئاستێكی باشیان پێشكەشكردووە، بەڵام بەپێی کۆمپانیای ئۆلۆسیپ کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە و لە بواری زیرەکی دەستکرد کاردەکات، لە نێو پێنج باشترین یاریزانی سێ مانگی ساڵی 2025 هیچ یاریزانێكی بەرشەلۆنە لە ریزبەندی باشترینەكانی لا لیگا نایەن.

شیكاری هەڵسەنگاندنی ئاستی یاریزانەكان بە وردی لەلایەن ئەم زیرەكی دەستكردەوە كراوە و تێیدا گۆڵ تۆماركرد و گۆل درووستكرد و گۆڵ لێكرانی تیپەكانیش لەبەرچاو گیراوە.

کیلیان مباپێ لە پلەی یەکەمی لیستەكەی ئۆلۆسیپە، یاریزانە فەرەنسییەکە لەو ماوەیەدا توانیویەتی 13 گۆڵ تۆماربكات، بەپێی زیرەكی دەستكردەكە، كیلیان جیالە گۆڵكردن هەلی گۆڵ تۆمارکردنی زۆری بۆ هاوڕێکانی رەخساندووە.

ئەلێکس باینا یاریزانی یانەی ڤیاریاڵ لە پلەی دووەمدایە و یاریزانەكە بە یەكیك لە كاریگەرترین یاریزانەكانی تیپەكەی لەم وەرزە دادەنرێت، خوان گارسیای گۆڵچی ئیسپانیۆل پلەی سێیەمی گرتووە، ئەم گۆڵچییە لە لاوانی یانەكەیەوە سەرخراوە و لە ساڵی 2025 درەوشاوەتەوە و زۆرترین سەیڤی لە ساڵەكە لە خولی ئیسپانیا تۆماركردووە.

دیێگۆ لۆرێنتی یاریزانی ریاڵ بیتس لە پلەی چوارەم دەبینرێت و پلەی پێنجەمیش بە ناوی جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەتلەتیكۆ مەدریدەوەیە كە ئەم وەرزە پەیوەندی بە رۆخێبلانكۆسەوە كرد.Image