AM:10:33:26/03/2025
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێزی پاش یاری ئەتلەتیكۆ پاداشتی یاریزانانی
ریاڵ مەدرید كردووە و پاداشتی گەورەتریش چاوەڕێیانە.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی میگوێل ئانخێل دیاز لە
بەرنامەیەکی رادیۆی كادینا كۆپ ئاشکرایکردووە، بەهۆی سەرکەوتن بۆ قۆناخی چارەکی
کۆتایی چامپیۆنزلیگ و دوورخستنەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕی 250
هەزار یۆرۆی وەک پاداشت بەهەر یاریزانێکی ریاڵ مەدرید بەخشیووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پاداشتێکی گەورەتر
چاوەڕوانی یاریزانانی یانە ئیسپانییەکە دەکات، ئەگەر بتوانن لە هاوینی داهاتوو
ببنە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان ئەوا گەورەترین پاداشتی ئەم وەرزە وەردەگرن و
پێرێز خەڵاتێکی دارایی گەورەی بۆ ئامادەکردوون.
ریاڵ مەدرید لەم وەرزە کێبڕکێی بردنەوەی لا لیگا
و چامپیۆنز لیگ و جامی شای ئیسپانیا دەكات، چاویشی لەوەیە ببێتە پاڵەوانی جامی
جیهانی یانەكان وەك یەكەمین یانە لە شێوازی نوێی پاڵەوانێتییەكە.