بەڕازیل دورخستنەوەی دۆریڤاڵ جونیۆری لە ئەرکەکەی راگەیاند

AM:09:27:29/03/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕازیل دورخستنەوەی دۆریڤاڵ جونیۆری لە ئەرکەکەی راگەیاند و تا دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی یانەکان راهێنەری نوێ دیاریی ناکات.

بە شێوەیەکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل رایگەیاند، لەگەڵ دۆریڤاڵ جونیۆری راهێنەری هەڵبژاردەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

یەکێتییەکە لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کارگێڕی هەڵبژاردەکەیانسوپاسی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن لە ژیانی داهاتوویدا، لەمەودوا یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل کار بۆ دۆزینەوەی بەدیلێک دەکات.

رۆژنامەی مارکا دوای دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە بڵاویانکردەوە، هەریەکە لە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید و پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی و فلیپی لویسی راهێنەری فلامینگۆ و بۆ جێگرەوەی پاڵێوراون.

مارکا دەڵێت، خۆرخی خیسۆسی راهێنەری هیلال یەکێکی دیکەیە لە پاڵێوراوەکان، بەڵام نەیمار دا سیلڤا بە هەموو شێوەیەک ئەو راهێنەرە رەتدەکاتەوە بەهۆی دژایەتی نێوانیان.

سەرچاوەکان باسیان لەوەشکردووە، بەڕازیل بە وردی کار دەکات بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ دۆریڤاڵ، رەنگە دەستنیشانکردن و راگەیاندنی راهێنەری نوێ بکەوێتە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی یانەکان.