هۆکاری سەرەکیی مردنی مارادۆنا ئاشکرابوو

PM:10:12:28/03/2025

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنجامی پشکنینەکان بۆ جەستەی مارادۆنا دەری دەخات کە بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لەسییەکانی و قورسبوونی کێشی دڵی کۆچی دوایی کردووە.

بۆ یەکەمجار ئەنجامی پشکنینی جەستەی دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین ڕاگەیەندرا، ئەمەش لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەی حەوت پزیشک و پەرستار کە پێش مردنی لە ساڵی 2020 چارەسەریان کردووە.

دوو پزیشکی دادوەری کە پشکنینی جەستەی مارادۆنایان ئەنجامداوە، شایەتحاڵی ئەوەیان دا کە ئەفسانەکەی ئەرجەنتین پێش مردنی تا 12کاتژمێر ئازاری هەبووە، بەهۆی ئەوەی ئاو لە سکی و سییەکانیدا کۆبووەتەوە.

میدیا ئەرجەنتینییەکان بە پشتبەستن بەو تاقیکردنەوەنە بڵاویانکردەوە، هۆکاری مردنەکەی مارادۆنائاوسانی توندی سییەکان بووە کە لەگەڵ سستبوونی سستی ماسولکەکانی دڵ.

ڕۆژنامەی لا ناسیونی ئەرجەنتینی لە زاری کارلۆس ماوریسیۆ کاسینێلی پسپۆڕی پزیشکی دادوەریی،پشتڕاستی کردووەتەوە کە، مردنی مارادۆنا نە کتوپڕ بووە و نە چاوەڕواننەکراو بووە، بەو پێیەی کێشی دڵی دوو ئەوەندەی کێشی دڵێکی ئاسایی بووە.

کاسینێلی ئاماژەی بەوەشکرد، چوار لیتر و نیو ئاو لە ئەندامە جیاوازەکانی مارادۆنادا کۆبووەتەوە، ڕاگرتنی ئەو بڕە ئاوەش چەند ڕۆژێک پێش مردنی دەستیپێکردووە، ئەمەش لە ماڵەوە چارەسەر ناکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە حەوت کەس لە پزیشک و پەرستار بە تۆمەتی کوشتنی مارادۆنا بەهۆی پشتگوێ خستنی لە نەخۆشخانە تۆمەتبار کراون، بەهۆی کۆمەڵێک پرسی یاسایی تا ئێستا دووجار دەستپێکردنی دادگایی کردنەکە دواخراوە و پێشبینی دەکرێت لانیکەم تا ناوەڕاستی مانگی تەمموز ڕێوشوێنی دادگایی کردنەکە بەردەوام بێت و 192 شایەتحاڵ بانگهێشتکراون.