ئۆساسۆنا سکاڵا لە بەرشەلۆنە تۆماردەکات

PM:12:30:28/03/2025

444 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆساسۆنا دەیەوێت سکاڵا لە بەرشەلۆنە تۆماربکات بەهۆی یاریپێکردنی مارتینێز لە یارییەکەی شەوی رابردوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کادینا کۆپا، ئۆساسۆنا بەنیازە داوای زانیاری لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بکات سەبارەت بە یاریپێکردنی ئینیگۆ مارتینێز لەلایەن بەرشەلۆنەوە لە یارییەکەی شەوی رابردوو، ئۆساسۆنا پێی وایە یانەکەی کەتەلۆنیا بە بەشداریپێکردنی ئەو بەرگریکارە یاساکانی فیفای پێشێل کردووە.

بەپێی ئەو یاسایەی فیفا، یاریزانێکی پێکراو لە یارییە نێودەوڵەتییەکان تاوەکو پێنج رۆژ دوای پێکانەکەی نابێت یاری بۆ یانەکەی بکات، بەڵام پێکانی ئینیگۆ مارتینێز لە 23ی مانگدا بوو، وە لە یاری شەوی رابردووش بەشداریکرد کە ئەمەش واتە کەمتر لە پێنج رۆژ.

بەڵام ئەم یاسایە ئەگەری گۆڕانکاری تێدایە، ئەگەر یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا مۆڵەتی یاریپێکردنی ئەو یاریزانەی بە بەرشەلۆنە دابێت، ئەوە ناڕەزایەتییەکانی ئۆساسۆنا بێ ئەنجام دەبێت، تۆنی فرێکسای پارێزەریش جەختی لەسەر ئەوەکردەوە ئەو سکاڵایەی ئۆساسۆنا هیچ چانسێکی قبوڵکردنی نییە.

شەوی رابردوو بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئۆساسۆنا هێنا، لە یارییەکەدا ئینیگۆ مارتینێز بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری پێکرا و توانی تۆڕی گۆڵی یانەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.