بێلینگهام نزیکە لە خولی ئەڵمانیا

AM:11:50:29/03/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆب بێلینگهام نزیکە لە رۆیشتن لە ساندەرلاند و لایپزیگ خواستی گواستنەوەی هەیە.

فلۆریان پلێتنبێرگی ڕۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانی ئاشکرای کرد کە جۆب بێلینگهامی لاوی برای جود بێلینگهامچووەتە ناو لیستی دڵخوازەکانی یانەی لایپزیگەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یانە ئەڵمانییەکە گفتوگۆی سەرەتاییان لەگەڵ نوێنەرانی ئەو یاریزانە ئینگلیزییە ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی رێد بوڵ ئارینا، یاریزانەکەش رۆیشتنی نزیکترە وەک لە مانەوە.

لایپزیگ خواستی زۆری هەیە بۆ گواستنەوەی جۆب بەڵام هێشتا داواکاری یاریزانەکە بە زۆر دەزانن، لەبەر ئەوە گفتۆگۆ لەگەڵ یانەکەی دەکەن بۆ کەمکردنەوەی داواکارییەکان.

جۆب بێلینگهام تەمەنی 19 ساڵە و تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ساندەرلاند هەیە، لەم وەرزەی چامپیۆن شیپ بەشداری 34 یاریی کردووە و خاوەنی چوار گۆڵ و سێ ئەسیستە.