AM:11:16:29/03/2025
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید ئامادەیە
دەستبەرداری ڤینی ببێت ئەگەر گەورەترین ئۆفەری لە مێژووی تۆپی پێ پێبگات.
پێگەی فوتبۆڵ ترانسفێر
ئاشکرایکردووە، یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە دەرگای بە رووی فرۆشتنی ڤینیسیۆس
جونیۆر کراوەیە بۆ یانە سعودییەکان، بەڵام مەرجی خۆی هەیە.
یانە مەدریدیەکە بەو
مەرجە دەستبەرداری ڤینی دەبێت، ئەگەر یانەکانی سعودیە گەورەترین ئۆفەر پێشکەشی
ئەستێرە بەڕازیلییەکە بکەن، واتە گرێبەستێک بە بەهای زیاتر لە 222 ملیۆن یۆرۆ.
پێگەکە ئاشکرایکردووە،
مێرەنگێ خواستی مانەوەی ڤینی هەبووە، بەڵام یاریزانەکە داواکاریی سەیر و بیانووی
زۆری هەیە، لەبەر ئەوە بێزار بوون لە دانووستانەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
ئەمە لە کاتێکدایە لە
شەش مانگی رابردوودا، یانە سعودییەکان دوو جار هاتوونەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە، دوایین ئۆفەریشیان یەک ملیار یۆرۆ بووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ.