جێگرەوەی نۆیەر لە خولی ئینگلتەرایە

PM:12:32:29/03/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن 60 ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکات بۆ گواستنەوەی ڤێربروخن تا بیکەن بە جێگرەوەی نۆیەر.

بە گوێرەی زانیارییەرکانی رۆژنامەی تێلێگراف، بایرن میونشن تەواوی هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی بارت ڤێربڕوخن، گۆڵچی برایتۆن چڕکردووەتەوە، بە مەبەستی گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەر نیگەرانە لە پێکانەکانی نۆیەر و ماوەکانی دوورکەوتنەوەی، بەو پێیەی بەشداری بە چەندین گۆڵچی کردووە بەڵام ئاستیان جێی متمانە نییە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، ڤێربروخن لەم وەرزەدا سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی راکێشاوە، بەڵام یانە باڤارییەکە دەیەوێت دەستپێشخەری بکات و بەڵێنی زارەکی لەو گۆڵچییە هۆڵەندییە وەربگرێت.

ڤێربڕوخن تەمەنی 20 ساڵە و نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 25 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە ئامادەیە 60 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی خەرج بکات و بیکاتە جێگرەوەی فەرمی مانوێل نۆیەر.