AM:09:47:26/03/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سكالۆنی بردنەوەكەیان بە یەكگرتوویان
گەڕاندەوە و دۆریڤاڵیش دەڵێت ئەرجەنتین لە ئێمە باشتر بوو.
پاش بردنەوەی كلاسیكۆی جیهان لە هەڵبژاردەی
بەڕازیل، لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، بردنەوەیەكی
بەكۆمەڵیان بەدەستهێناوە و بە یەكگرتووی یارییان كردووە و سەركەوتنیان
بەدەستهێناوە، گرنگە بزانن لەگەڵ هەمووو یارییەك بە شێوەیەكی درووست مامەڵە بكەن.
باسی لەوەشكرد، هەندیك یاری هەیە كە
بارودۆخەكەیان لەسەر قورس دەبێت بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە هەمیشە بە هیوا بن و تێبكۆشن،
پێویستە هاندەرانی وڵاتەكەی بەو بردنەوەیە دڵخۆش بن چونكە هەمیشە ئاوا بە بەهێزی نامێننەوە.
جەختی لەوەشكردەوە، رافینیا دەبەخشێت و دەزانێت
یاریزانەكە قسەكانی لە ئەنقەست نەكردووە، یاری بەڕازیل و ئەرجەنتین هەمیشە گرنگ و
هەستیار بووە، بەڵام ئەوان نەچوونەتە ژێر باری ئەو دۆخە میدیایەوە و یاری خۆیان
بەباشی ئەنجامداوە.
لەلایەكی ترەوە دۆریڤاڵی راهێنەری هەڵبژاردەی
بەڕازیل رایگەیاند، ئەوەی پلانیان بۆ دانابوو رووینەدا، ئەم شكستە قورسترین شكست
بووە لە ژیانی وەرزشیدا بەڵام دەبێت قبوڵی بكەن و هیچ كاتیش خۆی بەدەستەوە نادات.
وتیشی: بە شێوەیەکی سروشتی کەس چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد کە بینیمان و بەرپرسیارێتی
ئەوەش بە تەواوی لە ئەستۆی مندایە، بەداخەوە هەر لە یەکەم خولەکی یارییەکەوە هیچ
کام لە پلانەکانمان نەهاتنە دی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەموو ڕوویەکەوە باشتر
بوو، داوای لێبوردن لە هاندەرانی بەڕازیلیش دەکەم چونکە چاوەڕوانییەکان زۆر جیاواز
بوون لەوەی کە بینیمان و پێشکەشمان کرد، شەوێکی زۆر سەخت بوو بۆ هەموومان.