كاساس: ئەگەر دوورنەخرێمەوە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەم

AM:09:00:26/03/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

كاساس نەیشاردەوە كێشەیان هەیە لە هەڵبژاردەكەیان و ئەگەر دوورنەخرێتەوە هەوڵی چارەسەركردنی دەدات.

پاش شكستهێنانی عێراق بەرامبەر فەڵەستین، خیسۆس كاساسی راهینەری هەڵبژاردەكە رایگەیاند، هەڵبژاردەكەی خاوەنی كەسایەتی راستەقینەی خۆی نەبوو، هەموو هەوڵێكی خۆیداوە بەڵام تۆپی پێ ئاڵۆزە، هەموو هەلبژاردەیەكیش هەوڵی گەیشتن بە مۆندیال دەدات.

وتیشی: هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ باشترکردنی دۆخەکە و بردنەوەی دوو یاری داهاتوو بەرامبەر کۆریای باشوور و ئوردن بۆ ئەوەی بتوانین ڕاستەوخۆ سەرکەوین بۆ مۆندیال و ناچار نەبین بچینە قۆناغی پلەی ئۆف، ئێستا دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە، بەڵام هێشتا هیوا لەدەست نەچووە، تیپەكەمان پێویستی بە کاری زۆرە و ئێمە لە ئێستاوە دەست بەو پرۆسەیە دەکەین.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، دوورخستنەوەی لە دەستی خۆیدا نییە و بەڵكو لە دەستی یەكێتی تۆپی پێی عێراقە، وە تەنیا ئەو بەرپرسی دۆخی هەڵبژاردەكە نییە و تەواوی یاریزانان و دەستەی كارگێڕیش بەرپرسی ئەو دۆخەن تێیكەوتوون.

وتیشی: دەزانم عێراق بەهرەی زۆری تیدایە، کاری من تەنها یارمەتیدانی تیپەكە بوو بۆ باشترکردنی، هەندێکجار ئەنجامەکان وەکو پلانەکە ناڕۆن، بەڵام ئێستا دەبێت یەکگرتوو بین و تا کۆتا خولەک بە هیوای سەرکەوتن بمێنینەوە، چونکە هێشتا چانسمان هەیە.

باسی لەوەشكرد، داوای لێبوردن لە هاندەرانی عێراق دەكات و ئەگەر وەك راهێنەر بمێنێتەوە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدات.