PM:05:20:25/03/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانەوەی مۆدریچ لە ریاڵ مەدرید مسۆگەر
نییە و ڤیاڕیاڵیش هەوڵی پەلکیش کردنی دەدات.
لوکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی تا ئەم ساتە
داهاتووی خۆی یەکلانەکردووەتەوە بە مانەوە لە ریاڵ مەدرید یان وازهێنانی یەکجاری
لە یاریکردن یان تاقیکردنەوەی ئەزمونێکی نوێ.
تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە، چارەنووسی مۆدریچ
بە نادیاری ماوەتەوە بەتایبەت کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید
کۆتاییدێت و گفتوگۆی نوێ کردنەوەشی نەکردووە.
تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، لە هەنگاوێکی چاوەڕوان
نەکراودا یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ لوکا مۆدریچ
دەدات لە هاوینی ئەمساڵدا.
دوپاتیکردووەتەوە کە ئامانجی بەرپرسانی ڤیاڕیاڵ
ئەوەیە بۆ ماوەی یەک وەرز ئەستێرە کرواتییەکە بگوازنەوە یانەکەیان تا بتوانن وەرزی
داهاتوو سوود لە ئەزمونە زۆرەکەی ببینن لە هێڵی ناوەڕاست.
نوسیویەتی، لوکا مۆدریچ خواستی سەرەکی
ئەوەیە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە نوێبکاتەوە و هەر لەو یانەیەش واز لە
یاریکردن بهێنێت بەڵام بابەتی مانەوەی پەیوەستە بە ئاستی یاریزانەکە تا کۆتایی ئەم
وەرزە و لەو کاتەشدا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
خ . ک