PM:04:31:29/03/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
ئامادەیە لە پێناو رازیکردنی بەرپرسانی بۆرنمۆس بۆئەوەی دەستبەرداری هۆیسن بن
گولەر یان ئیندریکان بە شێوەی خواستن پێشکەش بکەن.
یانەی ریاڵ
مەدرید دەیانەوێت بەهەر نرخێک بێت لە هاوینی داهاتوودا دینس هۆیسن بگوازنەوە
ریزەکانیان.
کادیناسێر
بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی مێرێنگی ئامادەن لە پێناو رازیکردنی یانەی بۆرنمۆس
یەکێک لە ئاردا گولەر یان ئیندریک بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک تێکەڵی
گرێبەستی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە بکەن.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە خواستی دینس هۆیسن بۆ یاریکردن لە یانەی شاهانە بەرپرسانی بۆرنمۆس
ناچاردەکات، لە کۆتاییدا بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە رازی ببن، هەربۆیە ئەگەر زۆرە
بەداواکەی ریاڵ مەدرید رەتنەکەنەوە و یەکێک لەو دوو یاریزانە بەشێوەی خواستن
بگوازنەوە ریزەکانیان.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە ئەگەر زۆرە بۆرنمۆس ئاراد گولەر هەڵبژێرن چونکە ئەم یاریزانەیان بەردەوام
داوای خولەکی زیاتری یاریکردن دەکات و ئامادەیە ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.