رۆناڵدۆ ئامۆژگاری یاریزانێک دەکات بچێتە یونایتد

PM:05:55:29/03/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ ئامۆژگاری ترینکاو دەکات بۆئەوەی پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بکات.

لەسەرداوای رۆبن ئەمۆریمی راهێنەر، یانەی مانچستەر یونایتد دەیانەوێت لە وەرزی داهاتوو چاکسازی لە یانەکەیاندا ئەنجام بدەن بۆئەم مەبەستە چەند ئامانجێکیان دیاریکردووە.

پێگەی تاک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە مان یونایتد دەیەوێت ترینکاو لە یانەی سپۆرتینگ بگوازێتەوە و وەک ئامانجێکی گرنگ هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ئامۆژگاری فرانسیسکۆ ترینکاوی کردووە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بە گرێبەستی ئەو یانەیە ڕازی ببێت.

تاک سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە رۆناڵدۆ بە ترینکاوی هاوڕێی وتووە راستە ئێستا مان یونایتد لە بارودۆخێکی باشدانییە، بەڵام پڕۆژەیەکی باشیان داناوە و دەتوانێت ببێتە بەشێکی گرنگی یانەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا.

گرێبەستی ترینکاو لەگەڵ سپۆرتینگ لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئەگەر یانەکەی بیەوێت سوودێکی مادی لێ بەدەستبهێنێت پێویستە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت.

فرانسیسکۆ ترینکاو لەگەڵ یانە پورتوگالییەکە بەشداری 143 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 32 گۆڵ و 29 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.