PM:05:07:29/03/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا
داوای گواستنەوەی بێلینگهام دەکات بەڵام بەرپرسانی مان سیتی ڤێرتزیان بەلاوە
باشترە.
پیپ گواردیۆلا
دەیەوێت هاوینی داهاتوودا گەورەترین شۆڕش لە یانەکەیدا ئەنجام بدات و لە ئێستاوە
جێگەوەی کیڤن دی برۆین بگوازنەوە ریزەکانیان.
دیفینسا
سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە ئەو راهێنەرە ئیسپانییە داوای گواستنەوەی جود بێلینگهامی
کردووە بەڵام بەرپرسانی یانەکە ڕایەکی جیاوازتریان هەیە.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە یانەکە وای دەبینن لە گواستنەوەی بێلینگهام سەرکەوتوونابن چونکە لە
ریاڵ مەدرید دڵخۆشە و ئامادەنیە بە ئاسانی مێرێنگی بەجێبهێڵێت.
لەهەمان کاتدا
سیتی ئامادەن جێگرەوەی دی برۆین بگوازێتەوە بەڵام دەیانەوێت یاریزانێک بێت دڵنیابن
لەوەی سەرکەوتوودەبن لە کڕینیدا و یانەکە وای دەبینن ڤێرتز باشترین بژاردەیە.
بەرپرسانی
یانە ئینگلیزییەکە ئامادەن زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی ئەو ئەستێرەیەی بایەر
لیڤەرکوزن خەرج بکەن و ئەو بڕە پارەیەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە رەزامەندی بەرپرسانی
لیڤەرکوزنی لەسەرە.