PM:03:17:29/03/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی دەیەوێت
لە مێرکاتۆی داهاتوودا کۆندی بگوازێتەوە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێگەی بەرگری
یانەکەی.
ئاستە
بەرزەکەی جولیۆس کۆندی لەم وەرزەدا لەژێر سەپەرشتی هانسی فلێک پێشکەشی دەکات
بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە یانە باشەکانی ئەوروپا و لە ئێستادا چێڵسی ئامادەیە
ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.
رۆژنامەی
سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی بلوز بڕیاریانداوە هەموو هەوڵێکیان
بخەنە گەڕ لە پێناو گواستنەوەی ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلزییەکە ئامادەیە زیاتر لە 65 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی ئەو
بەرگریکارەدا خەرج بکات.
تاوەکوو ئێستا
هەڵوێستی بەڕشەلۆنە سەبارەت بە داهاتووی کۆندی ڕوننیە، بەڵام پێناچێت بە ئاسانی
دەستبەرداری ببن بەهۆی ئەوەی یەکێکە لەو یاریزانانەی بەردەوام لە پلانەکانی هانسی
فلێکی راهێنەردایە.
گرێبەستی
جولوێس کۆندی لەگەڵ بلەوگرانا لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و یانەکەی
تاوەکوو ئێستا هیچ هەوڵێکی نەداوە بەمەبەستی درێژ کردنەوەی ماوەکەی.
ئەستێرە
فەڕەنسییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 133 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی شەش گۆڵ و 18 ئەسیست تۆماربکات.