داهاتووی رودیگێر یەکلابووە

PM:07:45:22/03/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رودیگیر بڕیاریداوە لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی نەسڕ گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.

هەرچەندە ئەنتۆنیۆ رودیگێر باش دەزانێت وەرزی داهاتوو یانەی ریاڵ مەدرید زۆرترین گۆرانکاری لە هێڵی بەرگری یانەکەیاندا ئەنجام دەدەن، بەڵام دەیەوێت لە مێرێنگی بەردەوامبێت و وەرزی داهاتووش ڕکابەری پێکهاتەی سەرەکی بکات.

رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە یانەی نەسڕ تاوەکوو ئێستا دەستی لە کڕینی ئەو یاریزانە هەڵ نەگرتووە و ئامادەیە گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکات.

گرێبەستی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانەی شاهانە بۆئەوەی سوودی مادی لە فرۆشتنی رودیگێر بەدەستبهێنێت پیشبینی دەکرێت گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی 2027 درێژ بکاتەوە.

ئەنتۆنیۆ رودیگێر لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری 143 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.