PM:01:06:28/03/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگایی
دەکرێت بە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج.
تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردەوە، کارلۆ
ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێویستە لە دووی مانگی چواری
داهاتوو لەبەردەم دادگا ئامادەبێت بەمەبەستی دادگاییکردن.
تۆڕەکە رایگەیاندووە، ئەنچیلۆتی دادگایی
دەکرێت بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج لە وڵاتی ئیسپانیا بەتایبەت لە ساڵانی 2014 و
2015دا و دادگاییکردنەکەش لە کاتژمێر 10ی بەیانی بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، راهێنەرە ئیتاڵییەکە
ئەگەر ئەو تۆمەتەی بەسەردا ساغببێتەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە ماوەی زیندانی کردنی لە
نێوان چوار ساڵ و نۆ مانگ تا پێنج ساڵ دەبێت.
دەشڵێت، بە پێی دادگا بێت ئەنچیلۆتی خۆی
دزیوەتەوە لە پێدانی بڕی یەک ملیۆن و 62 هەزار یۆرۆی باج بە حکومەتی ئیسپانیا و
ئەگەر زیندانی کردن قبوڵ نەکات ئەوا دەبێت بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ بدات.
خ . ک