ریاڵ بیتس دەیەوێت گرێبەستی ئەنتۆنی بکات بە هەمیشەی

PM:05:31:20/03/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

ریاڵ بیتس دەیەوێت لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆبوونەوە ئەنجام بدات و ماوەی خواستنەکەی ئەنتۆنی بکات بە هەمیشەی.

ئاستە بەرزەکەی ئەنتۆنی لەگەڵ یانەی ریاڵ بیتس پێشکەشی دەکات سەرنجی ئەو یانە ئیسپانییەی راکیشاوە و دەیانەوێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکەیان بیهێڵنەوە.

رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی ریاڵ بیتس دەیانەوێت لە زووترین کاتدا لەگەڵ مانچستەر یونایتد گفتوگۆ ئەنجام بدەن سەبارەت بە داهاتووی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە بەشێوەیەکی هەمیشەی دەستبەرداری ئەنتۆنی ببێت بەڵام داوای بڕە پارەیەکی باش دەکات.

ئەوەی جێگەی سەرنجە هێرشبەرەکەش لە ریاڵ بیتس دڵخۆشە و ئەم هۆکارەش کار ئاسانی دەکات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی بیتس.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 11 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.