PM:11:53:20/03/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی ئەی سی میلان
هەوڵی بەدەستهێنانی رائول ئەسینسیۆ دەدات لە هاوینی داهاتوودا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی
بەرنامەی ئێل چرینگیتۆ، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی پرسیاری لە بارەی گرێبەستی مارکۆ
ئەسینسیۆی بەرگریکاری ریاڵ مەدرید کردووە.
میلان هەواڵی ئەسینسیۆی
لە کەسە نزیکەکانی پرسیوە لەسەر خواستی یارییکردنی لە سێریا ئەی، هەروەها داوای
زانیاری کردووە سەبارەت بە وردەکاری ئەو گرێبەستەی لەگەڵ مێرەنگێ هەیەتی.
دوپاتیشیکردووەتەوە،
رۆسۆنێری دەزانێت کە گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت و
بڕگەی ئازادکردنی 50 ملیۆن یۆرۆیە، لەبەر ئەوە دەیەوێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید
رێکبکەوێت و پەلکێشی ریزەکانی بکات.
ئەسینسیۆ تەمەنی 22 ساڵە
و لە نیوەی ئەم وەرزەوە بووەتە یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری
ریاڵ مەدرید، نرخیشی لە ئێستادا تەنیا حەوت ملیۆن و 50 هەزار یۆرۆیە لە بازاڕی
یاریزانان.
بیلال کاکە