AM:09:02:21/03/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیال بەڕازیل
بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی بە كۆڵۆمبیا هێنا و چووە دووەمی ریزبەندی.
لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشور بۆ
گەیشتن بە مۆندیال هەڵبژاردەی بەڕازیل میوانداری كۆڵۆمبیای كرد.
لە تایمی یەكەم، لە خولەكی شەش بەڕازیلی
خاوەن یاریگا بە گۆڵێك پێشكەوت كاتێك رافینیا بە لێدانی سزا تۆماریكرد، پاش ئەوەش
یارییەكی مامناوەند بینرا و لە كۆتاییەكانی ئەو تایمە و لە خولەكی 41 لویس دیاز
گۆڵی یەكسانی بۆ كۆڵۆمبیا تۆماركرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، بەڕازیل باشتر بینرا و
هەوڵەكانی بۆ گۆڕینی ئەنجامەكە دەستپێكرد، كۆڵۆمبیاش تەنیا بەرگری دەكرد و دەیویست
یارییەكە بە یەكسانبوون كۆتایی پێبێت بەڵام یارییەكە لە كۆتا خولەكەكان گۆڕانكاری
بەسەردا هات و لە خولەكی نۆی كاتی زیادكراو ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵی بردنەوەی بەڕازیلی
تۆماركرد.
بەو بردنەوەیەش بەڕازیل خاڵەكانی بۆ 21 خاڵ
بەرزكردەوە لە 13 یاریدا و بە شێوەیەكی كاتی چووە دووەمی ریزبەندی، كۆڵۆمبیاش 19
خاڵی هەیە لە پلەی شەشەم.
لە یارییەكانی تریشدا، پاراگوایی بە گۆڵێكی
بێوەڵام لە چیلی بردەوە و پیرۆش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی بە بۆلیڤیا هێنا.