AM:09:42:21/03/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
كاساس دوپاتیكردەوە بەهۆی هەڵەی خۆیانەوە دوو
گۆڵیان لێ تۆماركراوە و سەرنجیشیان لەسەر یاری فەڵەستینە.
پاش یەكسانبوونیان لەگەڵ كوەیت، خیسۆس كاساسی
راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، هەڵەیەكییان كرد و باجەكەشیان بە قورسی دا،
لە یارییەكەدا ئەوان كۆنترۆڵی تۆپیان لابووە بەڵام كوەیت بەرگرییەكی باشی ئەنجامداوە
و لە تەنها سێ هێرشدا دوو گۆڵیان تۆماركردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سروشتی تۆپی پێیە بەو جۆرەیە کاتێک ئەنجامەكە ئەرێنی
بێت ئەوە وەسفدەكرێن كاتێكیش بەو جۆرە نەبێت قسەیان پێ دەوترێت، لە ئێستاشدا تەنیا
سەرنجیان لەسەر یاری فەڵەستینە و دەیانەوێت بەباشی ئامادەكاری بۆ بكەن.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی هێرشبەری لە نێوان موهەنەد عەلی و عەلی یوسف،
ڕوونی کردەوە، دوو یاریزانی تەواو جیاوازن، هەریەکەیان بە پێی مەرجەکانی یارییەکە
ڕۆڵێکی دیاریکراویان هەبووە، عەلی وەک یەدەگ ئەرکەکانی بە باشی ئەنجامدا و
زیادکردنێكی پێویست بوو بۆ هێڵی هێرشبردن.
وتیشی: گۆڵی یەكەم كاتێك تۆماركرا یاریزانەكەكان پێیانوابووە گۆڵیان لێ
تۆمارناكرێت و خەمساردییان كردووە، گۆڵی دووەمیش لەوەوە لێیان تۆماركرا بە ئاسانی
تۆپیان لەدەستداوە، لە یارییەكەشدا لە كۆتاییەكان پشتیان بە تۆپی درێژ بەستووە
چونكە كاتی زۆریان لە بەردەست نەبوو.