PM:04:00:20/03/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤازکێز لەلایەن قادیسیەی سعودیوە گرنگی پێدەدرێت و
ئامادەن لە هاوینی داهاتوو بیگوازنەوە ریزەکانیان.
چاوەڕوان دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا هێڵی بەرگری یانەی
ریاڵ مەدرید گۆڕانکاریی ریشەی بەخۆیەوە ببینێت و هیچ جێگایەک بۆ لۆکاس ڤازکێز
نەمێنێتەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە گەرانەوەی دانی کارڤاخاڵ
لە پێکان و کڕینی ئەلیکساندەر ئارنۆڵد دەبێتە هۆی رۆشتنی ڤازکێز لە مێرکاتۆی
داهاتوو.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانەی قادیسیەی سعودی
ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا بارودۆخی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە بقۆزێتەوە و
بیگوازێتەوە شانشینی سعودییە.
لەماوەکانی رابردوودا رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاوییان
کردەوە بەهۆی ئەو خزمەتە زۆرەی بە یانەی ریاڵ مەدریان کردووە، هەریەکە لە لۆکا
مۆدریچ و لۆکاس ڤازکێز دەتوانن تا ئەوکاتەی بیانەوێت لە مێرێنگی بەردەوامبن لە
یاریکردن و واتە رۆشتن یاخود مانەوە لەدەستی یاریزانەکاندایە و یانەکە رێز لە
هەموو بڕیارێکیان دەگرێت.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 387 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی 38 گۆڵ و 72 ئەسیست تۆماربکات.