PM:10:08:20/03/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سکالۆنی روونیکردەوە مێسی
بەدەست کێشەی ماسولکەکانی دەناڵێنێت بەڵام سەرنجیان لەسەر ئەو یاریزانانەیە کە لەبەر
دەستیانە.
پێش یارییەکەیان
بەرامبەر ئۆرۆگوای، لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوپاتیکردەوە،
رووبەڕووی رکابەرێکی بەهێز دەبنەوە و دەیانەوێت فکری یاریکردنیان بپارێزن.
سکالۆنی دەشڵێت: لەگەڵ
لیۆ قسەم کردووە، ئەو بەدەست کێشەی ماسولکەکانی دەناڵێنێت، خۆشی ئاگاداری ئەو
حاڵەتە بوو، دەیزانی تەندروستی باش نییە، لەبەر ئەوە بەداخەوە لەگەڵمان ئامادە نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەیانزانی چەند یاریزانێک هەن هەندێک
کێشەی جەستەیییان هەیە، هەوڵ
دەدەن بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکەدا بکەن، هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە و سەرنجیان لەسەر ئەو
یاریزانانەیە کە لەبەر دەستیانە.
وتیشی: سەیری دیمەنی
لێدانە سزاکەی ئەلڤارێزم کرد بەرامبەر ریاڵ مەدرید، تا ئێستاش گومان هەیە کە
تۆپەکە جوڵابێت یاخود نا، بۆیە هێشتا پێویسیتی بە روونکردنەوەی زیاترە، بەڵام
بەداخەوە یارییەکە کۆتایی هاتووە.
بیلال کاکە