ئیمری بەشێوەی هەمیشەی ئەسینسۆی دەوێت

PM:03:07:20/03/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆنای ئیمری داوای لە یانەکەی کردووە گرێبەستی ئەسینسۆ لە خواستنەوە بکەن بە هەمیشەی و بۆ ماوەیەکی درێژتر لە یانەکەیان بەردەوامبێت

ئاستە بەرزەکەی مارکۆ ئەسینسۆ لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا پێشکەشی دەکات بووەتە جێگەی رەزامەندی ئیمری راهێنەری ئەو یانەیە.

رۆژنامەی زەسەنی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە لەسەرداوای ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بەرپرسانی ئەستۆن ڤێلا بڕیاریانداوە لەگەڵ پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گفتوگۆ ئەنجام بدەن سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەکە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە ئامانجی یانە ئینگلزییەکە گۆڕینی گرێبەستی مارکۆ ئەسینسۆیە لە خواستنەوە بۆ هەمیشەی و دەیانەوێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یاریگای ڤێلا پارک بمێنێتەوە.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەی ئەستۆن ڤێلا بەشداری هەشت یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ تۆماربکات و ئاستێکی زۆرباش لەماوەیەکی کەمدا پیشکەش بکات و رەزامەندی تەواوی یانەکە بەدەستبهێنێت.