ماوەی دوورکەوتنەوەی دیبالا راگەیاندرا

PM:02:21:20/03/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی رۆما رایگەیاند بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی دیبالا بووە پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە.

یانەی رۆمای ئیتاڵی لە ڕاگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاوییان کردەوە پاش ئەوەی ئەستێرەی یانەکەیان پاولۆ دیبالا لە یاری هەفتەی رابردوو تووشی پێکانبوو دەرکەوت ئەو یاریزانە پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە.

لە راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە بڕیاری نەشتەرگەری کردن لەلایەن ستافی پزیشکی و پاولۆ دیبالاوە دراوە و باشترین رێگەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە.

رۆما ئاماژەی بەوەکرد کەبەتەواوی پشتگیری یاریزانەکەیان دەکەن و هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ دەخوازن.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردووەتەوە پێشبینی دەکرێت ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە تاکۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان داببڕیت.

پاولۆ دیبالا لەگەڵ رۆما بەشداری 113 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 42 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تاڕادەیەک باش پێشکەش بکات.