PM:01:36:20/03/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێرناردۆ
دەیەوێت تاوەکوو کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی لە مانچستەر سیتی بەردەوامبێت.
داهاتووی
بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی له‌گه‌ڵ
یانه‌كه‌ی ئاشكرا بوو.
مانچستەر
سیتی زوو لە کێبڕکێی نازناوی پریمەرلیگ دووركه‌وته‌وه، له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی
ئه‌وروپاش له قۆناخی پله‌ی ئۆف بۆ گه‌یشتن به قۆناخی شازده به ریال مه‌درید
دۆرا، تەنها جامی یەکێتی ئینگلتەرا ماوه ركابه‌ری له‌سه‌ر بكات و ئه‌م وه‌رزه
یانه‌كه به دۆخێكی خراپ‌دا گوزه‌ر ده‌کەن.
رۆژنامەی
میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، سیلڤا دەیەوێت لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە
و هیچ نیازێکی نییە هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ی بەجێبهێڵێت.
گرێبەستەکەی
بێرناردۆ لەگەڵ مانچێستەر سیتی له هاوینی 2026 كۆتایی دێت و رۆژنامەکە ئاشكرای
كردووه، سیلڤا دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی تەواو بکات، بەو هیوایەی وەرزی
داهاتوو باشترین ئاستی خۆی پێشكه‌ش بكات.
ئەستێرە
پورتوگالییەکە 394 یاری لەگەڵ مانچێسته‌ر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا
ئەنجامداوە و توانیوێتی و 69 گۆڵ و 69 ئەسیست تۆماربکات.
چۆمان سدیق