رافینها ئامانجی یەکەمی یانەیەکە

PM:12:42:20/03/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتی گرێبەستێکی 80 ملیۆن پاوەندی بۆ ئامادەکردووە بۆئەوەی پێشکەشی بەرشەلۆنەی بکات لە بەرامبەر دەستبەردابوون لە رافینها.

ئاستە بەرزەکەی رافینها لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا و جیهان.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئەو ئەستێرە بەرازیلییەیان وەک پلانی یەکەم داناوە لە مێرکاتۆی داهاتوودا.

سەڕچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلزییەکە ئامادەیە 80 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا خەرج بکات.

تاوەکوو ئێستا هەڵوێستی یاریزانەکە سەبارەت بە داهاتووی ڕوننیە بەڵام بەو خۆشەویستییە زۆرەی بۆ یانەکەی هەیەتی قورسە بڕیاری ڕۆشتن بدات.

گرێبەستی ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ بلەوگرانا لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و لەگەڵ یانەکەی بەشداری 129 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانوێتی 47 گۆڵ و 45 ئەسیست تۆماربکات.



چۆمان سدیق