AM:12:38:17/03/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان کلاسیکۆی لە مارسیلیا بردەوە و نزیکتر بووەوە لە بەدەستهێنانی نازناوەکە.
لە یارییەکانی خولی فەرەنسا و لە یاری کلاسیکۆدا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مارسیلیای کرد.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی پاریس کۆتاییهات، گۆڵەکانیش عوسمان دیمبلی و نونۆ میندێش تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا، ئەمین گوێری ئەنجامەکەی بۆ مارسیلیا کەمکردەوە بەڵام دواتر لیرۆلا بە هەڵە لە خۆیان گۆڵێکی تری بۆ پاریس تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.
خ . ک